مەتەڵی کەللەسەر

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  572 بینین
گردێکی بەرزە دیارە لێتەوە
لەگەڵ جیهانا ئەسووڕێتەوە
تەنها دیوێکی پێنج چاوی تیایە
ئەو سەرچاوانە ئاویان لێک جیایە
دوانی، سوێر، دوان تاڵ، یەکێکیان شیرین
قوللەی «ئیفلناوی تایبەت» ە و ڕەسەدی دووربین
ماکینەی هەوا و خەڵووزی جوێیە
ئەو ئەسووتێنێ وەکوو ڕادوێیە
گیای لێ ڕواوە ئەوەندە سەختە
ئەیدروونەوە بە یەک دوو هەفتە