مەتەڵی عەرش

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  847 بینین
ئاشنای ئەسراری قەلبە بێ گومان
دەرئەخات ماهیەتی سڕڕی نیهان
هەر کەسێ فەیزی ئەوی بۆ ڕێک کەوێ
پادشاهێکە بە گەردوون نانەوێ
بادەیێکی گەر بنوشی بێ گومان
پیاڵەیەک ئاو ناهێنێ موڵکی جیهان
جەوهەری سێ حەرفە، یەک حەفتا تەمام
ناوەڕاستی سێسەد و دوانی بە نام
هەر کەس بیزانێ دیارە تێ دەگا
بێ گۆمان فەیزی ئەویشی پێ ئەگا