دەرسی «مەلای هەیاسی»

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  903 مشاهده
«قل أعوذعربی»، تۆ بێژە
شەو کورتە و ڕۆژ درێژە
بۆیە پیاو گێژ و وێژە
هەرچی ئەکرێت بیچێژە
شیر کە ترشا، بیڕێژە
ژن کە پیر بوو بینێژە
بێ دراو کوشتەی نوێژە
پارەدار زەینی تێژە
درەو درەوی شوێنی لێژە
گۆشت گۆشتی مەڕی گێژە
تام لەلای ژنی درێژە
باوی بێرۆژوو و نوێژە