بۆ کۆچی دوایی شێخ حیسامەددینی تەوێڵە

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  755 مشاهده
ڕەشە هەور ئامان، تەختی هەورامان
تەخت بووە لەگەڵ بەختە هەرامان
تاریکایی شەو ئێوارە دەرکەوت
لافاوی چاوی دینداران سەرکەوت
ئەم بوومەلەرزە و تۆف و تۆفانە
دیار بوو نیشانەی ئاخر زەمانە
دوای حیسامەددین شییری دین سوا
خار لە تەوێڵی تەوێڵە ڕوا
هەیکەلی نووری شای «ذوالنورينعربی» بوو
هیوای دووبەهای بەهای کەونەین بوو
ڕۆژی کۆچی ئەو وا ئەنووسێ «ژین»
پای جنان منزل شێخ حسام الدین