توەکلی نەبوو ئەمساڵ ئەوەندە خۆڵ باری

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  640 مشاهده
پیرەمێرد ئەم هەڵبەستەی خوارەوەی بۆ جەمیل سدقی زەهاوی وتووە لە ساڵی ١٩٣٧دا:
توەکلی نەبوو ئەمساڵ ئەوەندە خۆڵ باری
تەعاملی نەبوو هەور ئەکەوتە گریە و زاری
فەلەک بوو خاکی ئەبێژایەوە بە سەرمانا
مەلەک بوو کە چاوی دەیەشا وا لە گریانا
بە بای زەهاوە بەهاران کە هەوری ڕەش ئەگری
بە شینی بلبلە گریانی شەونم و هەوری
هوزاری گوڵشەنی ئەم خاکە پاکە بوو تاک بوو
فەزای ئەدەب بە چرای شیعرەکانی ڕووناک بوو
بە باڵی شیعر و ئەدەب شاهبازێکی میعراج بوو
شەهی سەریری ئەدەب فەلسەفەیشی سەرتاج بوو
ئیتر نەماوە ئومێدم لە داری دنیادا
بگاتە ڕیزی سدقی کەس لە شاری «زوراشاری بەغدا» دا
بە مسرەعێکە، دەمی مەرگ و تەرجمەی حاڵمان
کسوف ڕۆژە «ذهابعربی»ی زەهاوی لای عالمان