ناخۆشە لای

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  648 مشاهده
ناخۆشە لای بە چاوی تەڕم سەیری ئەو ئەکەم
من تەڕ لەبەر هەتاوی ڕوودا بۆ خۆم هەڵدەخەم
چاوم ڕوا، بەرێکی لە لیمۆی بەرۆک نەدی
بێخی لە ئاوە وشک نەبێ بەری دوایی دێتە دی
خوو و ڕووت ئەگەر لە یەک ئەچوون من باغەوان ئەبووم
چی بکەم لەگەڵ گوڵا ئەزەلی هاتووە دڕکی شووم
لێوت بە گفتوگۆ شەکرە و، ڕوومەتت گوڵە
لەو دوانە گوڵ بەشەکرم ئەوێ قووەتی دڵە
عەشق و جوانی لەسەر من و تۆدا کە کەوتە ڕوو
من بەختی تۆم خەوم نییە، تۆیش بەختی من بنوو