بە ناوی «باداری» یەوە وتوویەتی

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  430 مشاهده
ئێمە مایەی چوار سروشتین، ئاو و ئاگر، خاک و با
ئەم هەوێنە کامی زیاتر بێ، بەلای ئەویا ئەبا
خاک و ئاو دایکن لە سەر خۆن، هێمنی و ڕوونی ئەدەن
ئاگر و با زۆر خراپن خیلقەتی پیاو تێک ئەدەن
با لەگەڵ کەوتە چیکلدانە، لە بەرزیدا فڕی
کاتێکت زانی کە «ف» و «ت» یە ئیتر هێڵی بڕی
فەن و فێڵت کەوتە دوو، ئەی چەرخ! لە لام ئابڕووت تکا
بۆیە بەرزت کردمەوە بمخەیت و ئازارم بگا
ئێستە زانیم بۆیە هێلانەم وێران بوو، تێک شکا
تەرزە وو هەورەتریشقە و بەفر و با سەختم بکا
من کەوا بەرز بوومەوە و کەوتم، گوناهی کەس نییە
بۆیە ناگریم تێدەگەم خۆکردوو تەدبیری چییە