بە ناوی «گورگەدەری» ەوە
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
737 مشاهده
دڵ بەپەرۆشە، دڵ بەپەرۆشە
خەبەرێکم بیست دڵ بەپەرۆشە
ئەوەندەی مەرگی خۆم لا ناخۆشە
زبانم لەنگە، کەللەم بێ هۆشە
***
بیستم ئەگریجەی لوولت بڕاوە
هێلانەی دڵان یەکسەر شێواوە
هەی ڕۆ ئەو پەنگە کێ بە تۆی داوە؟
کێ دەستی چووە ئەو زوڵفە خاوە؟
***
هەر لە ئەوەڵی دنیا تا ئەمڕۆ
شا بەیتی شیعرە شیعری سەمەن بۆ
ئیستا شیعر و عەشق کەوتوونە ڕۆڕۆ
بۆ ئەو ئەگریجە و زوڵفە جوانەی تۆ
***
دەک یاخوا ئەوەی پرچی بڕیوی
دەستی قەڵەم کەن بە قەمەی لێوی
دەردێکی گاتێ لە کەس نەدیوی
مناڵەکانی بکەونە هەتیوی
***
جاران ئەیانوت: واوالێکراوە
لەسەر لێقەومان پرچی بڕاوە
ئێستا لەباتی ئەو بەند و باوە
بەبێ شوورەیی پرچبڕین باوە
***
ئەم شیعرەم ئەخوێند چەند ساڵ لەمەوبەر
شانە تای زوڵفت دەرکێشێتە دەر
قامیش ئەخەمە پەنجەی شانەگەر
بووی بە کاری قوت هەی خاکم بەسەر