ئای بۆ سەرمەستی

از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  680 مشاهده
ئای بۆ سەرمەستی تافی جوانی
جوانی شەوقێکە بۆ زیندەگانی
چەند خۆشە نەشئەی عەشقی دێکانیمکان
کە کچەکوردێک ئەچێت بۆ کانی
گۆزەی مێشەرۆ وا لەسەر شانی
ئاو دائەتکێنێ بۆ سەر زوڵفانی
مێخەکبەند ئەخشێ لە ناو مەمکانی
هەزار ئەلمۆدە بێ بە قوربانی