ئای بۆ سەرمەستی

لە کتێبی:
دیوانی پیرەمێرد
بەرهەمی:
پیرەمێرد (1867-1950)
 1 خولەک  957 بینین
ئای بۆ سەرمەستی تافی جوانی
جوانی شەوقێکە بۆ زیندەگانی
چەند خۆشە نەشئەی عەشقی دێکانیشوێن
کە کچەکوردێک ئەچێت بۆ کانی
گۆزەی مێشەرۆ وا لەسەر شانی
ئاو دائەتکێنێ بۆ سەر زوڵفانی
مێخەکبەند ئەخشێ لە ناو مەمکانی
هەزار ئەلمۆدە بێ بە قوربانی