بە یادی کۆن

بە ناوی «شێخ ئەبولوەفا» ەوە لە ساڵی ١٩٤٥دا وتوویەتی
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  870 مشاهده
بە ڕوویا زوڵفی پەخشان کردووە لەیل و نەهارێکە
لەشەودا ڕۆژی پەنهان کردووە شێوەی عوزارێکە
بە تیرێکی تیلایی چاو دڵی لەت کرد و بانگی کرد
ئەمە بۆ تۆیە ئەم نازە لە دڵتا یادگارێکە
دۆعاخوازیت کە کرد، ئێسکم بە جارێ کەوتە ناڵەناڵ
لە ناو ئەو ناڵەدا باڵووڵی دڵخۆش نەی سوارێکە
خەیاڵم وا بوو شەو بێیتە خەوم، چی بکەم خەوم نایە
خەتای گریان و سووچی دیدەیی شەو زیندەدارێکە
ئەگەر بمتوانیایە، نەمدەهێشت دڵ هێند بناڵێنێ
بەڵام چی لێ دەکەی بێ عار و شێت و کەوتەکارێکە
لە ناو شاری دڵانا جاڕ ئەدەن کێ بێ کە هوشیار بێ؟
لە هیچ لایەک جواب نایە، عەجەب خامۆش شارێکە!!