دای بە گوێما بای شەماڵ دەنگێ بە سوێی گریانەوە

شینی بێکەس
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
 1 دقیقه  845 مشاهده
دای بە گوێما بای شەماڵ دەنگێ بە سوێی گریانەوە:
شینە: شینی تۆیە بێکەس کەوتە ناو یارانەوە
سوور و لێڵ بوو چاوی کوردی قوڕبەسەر دڵ پڕ لە زام
ئەم برینەش بوو بە زامی سەختی سەر زامانەوە
کۆچی ناوەخت و لە ناکاو مردنی تۆ سەر بە سەر
بوو بە داخ و کەوتە جەرگی کورد و کوردستانەوە
مانگ و ڕۆژی ئاسمانی کورد و ئەستێرەی هەموو
هەر بە شوعلەی بیری تۆ بوو گشتی ئەدرەوشانەوە
دێتە گوێی یادم لە ڕێگەی میلەتا ئێستەش زڕەی...
کۆت و زنجیری دەس و قاچت لەناو زیندانەوە
تۆ نەمردووی با لەشت بڕزێ، لە خاکا هەر ئەژی
نەعرەتەی ئازادیخواهت بەم کەژ و کێوانەوە
قەت بە دڵتا ڕانەبوورێ، بێکەسی، چونکە کەسن
نێر و مێ گەورە و بچووکی کورد بە پیر و جوانەوە
داخەکەم بێ دەنگە بێ تۆ کۆڕی یاران و سەفای
ئەی چە بەزمێکت ئەخستە مەجلیسی ڕندانەوە
تۆ بەجێت هێستم ئەبێ لۆمەم نەکەی گەر بێ منیش
دڵ بدەم ئینجا بە خاکی گردەکەی سەیوانەوە
کاکە فایەقاعلام لێم ببوورە پێم نەبوو پێی بێمە لات
وا بە ئەشکی سووری دووری ئەم گوڵەم ڕازانەوە