گەرمای هاوین

لە ساڵی ١٩٤١دا بە ناوی «باڵانتەرانی»یەوە وتوویەتی
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1121 مشاهده
های گەرمای هاوین، های گەرمای هاوین
قرچەی تێ خستین بە تەوژم و تین
ڕەشەبا دیسان لێمان کەوتە قین
نە باغی هێشتین، نە گوڵ، نە پەرژین
هانامان بە تۆ خوای «ژیان» و «ژین»
***
«لدوسترکی» ی ناوە لای تورک ڕەشەبا
لەگەڵ پەیدا بوو نەشئەی خەڵک ئەبا
تەختەقروسی وەک دێڵەبەبا
ئەسووڕێتەوە خەو و خوێن ئەبا
بە بۆنی پیس و بە خروو و گەزین
***
گوڵ و گوڵاڵە کەوتوونە پەستی
بلبل وادیارە ماری خار گەستی
نە ناڵەی دیارە، نە سەدای هەستی
ڕێی ڕاوەماسیش مەرەزە بەستی
وەرن بە شینی بەهار تێر بگرین