ناوقەدی چلەی زستان پچڕا

لە ساڵی ١٩٤١دا ئەم هەڵبەستە لە کاتی خۆیدا پیرەمێرد بە ناوی «زەردیانی» یەوە بڵاوی کردۆتەوە.
از کتاب:
دیوانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  752 مشاهده
ناوقەدی چلەی زستانمان پچڕا
ئەمڕۆ پشکۆکەی هەوامان گڕا
هەوا بە تینی ئەو تەشقی شکا
پەنجەی لە گۆ چوو پێکەوە لکا
بەفری سەرچاوەی زەڵم توایەوە
هەتاو کەوتە تین ڕۆژ گەڕایەوە
لەوبەرمانەوە، لە نێرگسەجاڕ
نێرگس بە بۆنی خۆشی کەوتە جاڕ
بەو چاوە جوانەی وەک دیدەمەستان
ئاگری خستە ناو جەرگی زستان
شێوەی شیرینی نێرگس لەو ڕێیە
ئەفسوونی شێوەی شیرینی پێیە
کە ئەڵێن نێرگس ئەڵێ کێ؟ ئەو کەس
گۆشەی چاکی دڵ بەرنەدا لە دەس
ڕاستەوە بوونە بەو چاوە جوانە
بە دوولا نەشئەی بۆ دڵ و گیانە