مبحث الصّلاة والسّلام
از کتاب:
عەقیدەی مەرزیە
اثر:
مولوی (1806-1882)
2 دقیقه
1467 مشاهده
هەورەکەی ڕەحمەت رووی سەمای کەرەم
سەلات و سەلام کەی کەم ئیستە کەم
بێرێ و بڕێژێ و بدا وەهەمدا
وەسەر مەزرەعەی ڕۆحی خاتەمدا
سەر واز کا سەراو وە هەر شەتاودا
وەسەر سەوزەی پاک ئال و ئەسحاودا
تا بدا پەڕتەو وەسەر وجوددا
ئیمان لە ئەسراو ئەهل شهووددا
«بعدعربی» گشت ئەجزات بۆی بە دەماخ
کام دەماخ؟ وە بۆی یادی خودا چاخ
نەک نەفحەی دەمدەم «خالق الانامعربی»
یا فەیزی ئەنفاس ئەسفیای کیرام
وە ناکاو بۆی بێت چابوک کا گۆزەر
بۆی وە حەسرەت نەوی باخەبەر
هێمای هەوای ئەو قەدیم پەیمانە
پێمانە، وەک ئەهل هەواپەیما نە
دەلاڵێینەوە: سەریح، ئیما نە
های ساقی! ئامان بەحسی ئیمانە
هەر بەهار ناوێ، «دەی» لە پەیمانە،
فرسەت دەفەوتێ دەی لە پەیمانە
تۆ سەبووی مەی پێت، جام جانفیدای ڕێت
دڵ چاوی وا لێت، سا با بێت؛ تا بێت
زوان وە بێ من وەسەر تەقریردا
خامە وە بێ دەس وەسەر تەحریردا
«وما خلقتعربی» هەس لە قورئاندا
دەفەرمووت: لە خەلق جین و ئینساندا
حیکمەت عیبادەت «خالق الخلقعربی»ە
ئەویچ بێ ئیمان هەبای موتڵەقە
بەڵ ئەر ناناسیە ناوێ عیبادەت
بەڵ تەردە لە فەیز فەوز و سەعادەت
لە کەی مونافات «لكي اعرفعربی» چوو
دەسەمل دەگەڵ «ليعبدونعربی» بوو