بەهارم هاتەوە یاران عەجەب شیرین بەهارێکە
بەهاری
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
1 دقیقه
927 مشاهده
بەهارم هاتەوە یاران عەجەب شیرین بەهارێکە
بە خونچە سوور بووە سەحرا بە گوڵ سیمین عوزارێکە
دەمێکە مات و خامۆشە لەبەر بێ بولبولی گوڵزار
ئەوا ئێستاکە خۆشخوانە لەسەر چڵ عەینی تارێکە
چریکەی پۆڕ و جیکەی چۆلەکە و ئاوازی قومری دێ
شەقەی باڵی کەو و کۆتر لە ئاسمان وەک قەتارێکە
تەماشای چیمەن و سەحرا بە شۆخ و دڵبەران ڕازا
کە هەر یەک نازەنینێکی وەکوو سەرو و چنارێکە
برا بڕوانە ئەترافت چیا وەک شاهـ و شاهەنشا
لەسەریا تاجی بەفرە یا تەم و تەنکە غوبارێکە
بەیانیش ڕۆژ کە پەیدا بوو لەسەر تەوقی سەری هەڵدێ
قەمەر وەک نەجمەکەی شانی شەماڵیشی نساریکە
لە هەر لایەک تەماشا کەی هەزاران دڵ ئەبێ ئەحیا
لەبن هەر سەوزەگیایەکدا میسالی حەوز و فوارێکە
شنەی با دێ نەسیمی دێ، ئەڵێ: ئەی ئەحمەدتخلصی دەروێش
لە خەو هەڵسە تەماشا کە لە یارت گوڵ عوزارێکە