ئا ئەمەش عەقڵێکی زۆری دەوێ؟

از کتاب:
کۆی بەرهەمی قزڵجی
اثر:
حسن قزلجی (1914-1985)
 1 دقیقه  816 مشاهده

پیرەژنێک و پیرەمێردێک بووکێکیان هەبوو. بووکەکەش زۆر تەمەڵ و تەوەزەل بوو. جارێکیان پیرەمێردەکە وتی:

- ژنەکە! تۆ دەست دەرە کۆزەکە؛ بکەوە ڕێ بۆ ئاو. منیش گۆزەکەت لە دەست ڕادەکێشم. بزانین بووکەکەمان شەرم دەیگرێ بچێ بۆ ئاو.

ئاوایان کرد. پیرەژنەکە دەستی دا گۆزەکە. پیرەمێردەکە خەریک بوو گۆزەکەی لە دەست بستێنێ و گوتی:

- پیرەژن! بیدە بە من دەچم بۆ ئاو. تۆ پیر بۆیی.

پیرەژنەکە گوتی:

- نا نا! ئەمە کاری ژنانە. خۆم دەچم.

بووکەکەیان تەماشای کردن و تەماشای کردن، پێیان پێ کەنی و گوتی:

- ئەیەڕۆ ئەیەڕۆ! ئینسانی پیر چۆن سەری لە هیچ دەرناچێ. ئا ئامەش ئەقڵێکی زۆری دەوێ؟ نازانن ئەمڕۆ یەکێکیان بچێ بۆ ئاو، سبەینیش ئەوی تریان.