بێ شیرمە قەتعییە ئینجا برایەوە
پێ وتنێک
از کتاب:
دیوانی ئەخۆل
اثر:
اخول (1911-1988)
1 دقیقه
1283 مشاهده
بێ شیرمە قەتعییە ئینجا برایەوە
عومرم لەسەر زەمینی ژیانا بڕایەوە
ناوم لە دەفتەر و قەیدا کوژایەوە...
خوێنم بە نووکی خەنجەر و شیرا پژایەوە
ئەحمەدتخلص لە نیوەدا حیسابت کرا و نەمایەوە
ڕەمەڵ لە وەختی بەختی منا عەقڵی تیا نەما
بولبول لەسەر گوڵ و لەوە عەشقی تیا نەما
بۆ گرتنی هوما کە چووم ڕۆحی تیا نەما...
تینوم و چوومە سەر بەحر ئاوی تیا نەما
ئەحمەدتخلص بزانە نجومت فەنا و کشایەوە
عەقڵم هەبێ یارم نەما لەبەر دەست
ساحبی بەگ و هەم دوڕ بووم برا لە دەست
بێ ئەنجەل ئەمرم ئەزانم حەقم ئەچێ لە دەست
بێکەس و، غەریب و کەساسم نە شێت و نە مەست
ئینجا کە پایزە گەڵای درەخت وەرایەوە
چۆن بێ قەرار و قەرام بە دەست زەمانەوە
بۆ خۆ کرام بە هەدەف هەم نیشانەوە...
ناسۆر و زەخم و برینم ئاوا کولانەوە
کوژراوی چاوی فڵانم بە جانەوە...
فرمێسکی چاوی ئەحمەدتخلصە وا مەوجی دایەوە