«پێشکەشکردنی ئەو بەیتە بەو کەسانەی کە خزمەتی گەل دەکەن»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  643 مشاهده
دیاری منە بۆ ئەوەی لە کوردان
ئاوارەیە یا کرا لە زیندان
چون تاڵی و دەرد و غەم دەچێژێ
لەو ڕێگەوە ئارەقی دەڕێژێ
من دەیدەمە بەو کەسەی لە وانە
گیانی کە لە بانی دەست دانا
خۆی کرد بە فیدایی نیشتمانی
نەیویستووە بێ گەل ئەو ژیانی
بۆ ئەو کەسە وا لە ڕەند و مەندان
دەدوێ لە حەقی گەل ئەو لە مەیدان
ئەو ئەرکەیی یا بەجێ دەهێنی
یا مل لە تەنافدا دەمێنی
پێشکێشە بەوەی لە لاو و پیران
بێ باکە لە سەر بڕین و گیران
تێکۆشەرە ئەو دەمەی کە بێ هەل
چاوی ئەوە هەر لە خزمەتی گەل
بۆ نووسەری بەیت و باوی کوردان
بۆ دانەری باوی شێرە مەردان
بۆ ئەو کەسە کۆمەکی لە دەس دێ
مەردانە لە هۆزی خۆیی دەدوێ
دیاریمە دەگەڵ گەلێ سڵاوە
لەو دەستە کە پیرە یانە لاوە