«پارەدانی لاس بە شەیار بۆ وەی پێی هەڵا بڵێ و نێوی بێنێ»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  470 مشاهده
فەرمووی کە ئەتۆ دەبێ بگۆڕی
شاباش بە نێوی لاسە شۆڕی
ئەو چاوەشە کیسە زێڕی گەر دی
چا بۆوە لە خۆشیان دەردی
نەی زانی شەیارە گەر چ باسە
دەیکردەوە ئەو بە نێوی لاسە
گوێی گرت کە نۆکەرێکی ئاڵی
لەو شایەرە بوو لە لاس حاڵی
چۆ پێشەوە تووڕە بوو لە چاوەش
دەیگوت چیە ئەی شەیاری ڕوو ڕەش؟
تۆ چاوەشی ئاڵی و شەیاری
بۆ داوەتێ تۆیی کرد دیاری
بۆ نێوی لە لاس دوژمنی وی
دێنی بە هەوایی بووکنی وی؟
بۆ نانی ئەوی دەخۆی و دێنی
نێوی لە دزێک، دەک نەمێنی