«دەستووری لاس بە مامە ڕەش بۆ وەی ڕمب لە نێو شایی بچەقێنێ و پاڵی وێدا»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  652 مشاهده
لاس ئەوهەیی گەر دەدی بە چاوان
ئەژنۆیی دەبۆ وەشل لە تاوان
جا خۆیی فڕێ دەدا لە زینی
دەکولانەوە دڵ بە غەم برینی
فەرمووی ئەو دەچمە نێوی داوەت
بەو چۆپیە من دەگەم بە ئاوەت
ئەو ڕمبە لە نێوی داوەتێ دە
ڕاوەستە بە پێوە خۆیی وی دە
بڕوانە لە هەڵپەڕینی لاسی
لەو داوەتە تا بکەی سوپاسی
چوو ئەو چەتە ڕمبی دا لە عەرزی
شانی کە وە وی دەدا نەلەرزی
چۆ داوەتێ لاسی دڵ پەشێوە
ئەو زەردەیی کەوتبوو لە لێوە
وا هەڵپەڕی گەر دەچۆوە شایی
وەک بێتەوە ژن لە بۆ برایی