«وەڵامی مەلا نەبی بۆ ئاڵی»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
621 مشاهده
ئەو نەبیەیی پێ بە بەند و داوە
فەرمووی کە خوێنی ئەو کوژاوە
هەرچی کەوە بتهەوێ ئەتۆ ماڵ
لێم وەرگرە بەردەڕێ لە ئاژاڵ
پاتاڵ ئەسیرە با نەبێ قڕ
تۆ دەورەیی هۆبە مەگرە مڵ هوڕ
ئەو کاتە بە فیز و پۆز ئاڵی
ئاوایی مەلا دەکرد حاڵی
کە خوێنی مەمەند هەر خەزاڵە
چم داوە لە لیرە یا لە ماڵە؟
ئەو خوێنە بە پەریە گەر وەکووژێ
ئاڵی دەڕوات و کێ دەکوژێ؟
گەر ئەو کچە تۆ نەدەی لە تۆڵە
دەیکەم وەسەر ئەو هەوارە خۆڵە
کارێکوو ئەمن بە سەر دەهێنم
پڕ کاتەوە جێگە بۆ خوێنم