«دەخۆڕانەدینی مەلا نەبی بۆ شەڕی ئاڵی»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  627 مشاهده
بیستی ئەوە گەر نەبی گوتی شەڕ
پێم ناکرێ بێ سووپا و نۆکەر
گیراوە لە ئێمە چونکە ڕێگا
دەنگم بە عەشیرەتانە ناگا
هاوارە لە بۆ مە نایە هاوار
نابم لە بەڵایی جەنگ ڕزگار
هەنگوینی دەبرد لاسی جەردە
مێشی لە نەبی هەژار بەردا
بەو جۆرە کە دێت و دەمدوێنی
ئەو ئاڵییە چی بوێ خوێنی
من دەیدەمە دەستی لێرەکانە
نەگرێ کە بەهانە ئەو جوانە