«چوونی عێلی مەلا نەبی بۆ هەواری سێوە سوورێ»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  613 مشاهده
عێل باری لە دێوە تازە کردبوو
وێستا لە هەوار هەڵنەور بوو
ئەو تازە هەوارە بێ لەوەڕ بوو
بێ شینکە و سەوزە بزن و مەڕ بوو
سەر هۆز مەلا نەبی، هەڵی دا
دەیبەستەوە چادری لە بەر با
دەیدی لە دەم خڕ و نواڵە
بەیبوون و وەنەوشەو وهەڵاڵە
چەن جۆرە کڵوکی سوور و ئاڵە
لێی بوو بە بەهەشت ئەو مەحاڵە