«وەڵامی لاس»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  637 مشاهده
ئەو لاسە وەهایی پێ دەفەرموو
بۆ تووڕە و قەڵسی هێندە، بیژوو؟
لەو كێوە سەرۆکی تۆ کە مەزنە
کەی چاوی لە بۆ دراو لە منە؟
ڕێگر مەبە لەو کەژانە جەردە
پیاوانە لە ئێمە دەست بەردە
گەر جەردە گوێی گرت لە باسی
نێزیک دەبۆ وە ئەو لە لاسی
هەر لەو دەمە دز هەڵی کوتا سەر
هاویشتیە لاس یەک پلەندەر
ئەو لاسە گوێی ئەکرد دیاری
ڕۆ هاتە چەتەی لە سەر سواری
دوو دانە گوێی هەر بە دەستی
هەڵقەندن و نایە نێوی مستی
دەیگوت کە ئەوەی وە مامە ڕەش دە
با گوێچکەیی دەس کەوێ لە بەشدا
بۆ مامە ڕەش ئەو وتەی وەگێڕە
خۆی بێتە شەڕێ ئەگەر دلێرە