«باسێ لە گوندی ڕوستی کە ئەوڕۆ نێوی ماژگەیە»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  630 مشاهده
ئەو ماژگەمکان ئاوەدانە ئێستا
لەو سەردەمە بوو بە نێوی ڕوستا
ئاسنگەری ئەو وەڵاتە حەیدەر
لەو گوندە هەڵات گەییە پژدەر
سێ دانە کوڕی هەبوو وەکوو خۆر
نێو بردە بە خاڵ و داوود و شۆڕ
دوو گوندی دەکرد ئاوەدانە
هەر دییە بە نێوی ئەو کوڕانە
داوودیە موڵکی فەرخ و ئەستی
شۆرانە بە شۆرە بوویی هەستی
زۆرن ڕەگەزەی کوڕانی خاڵە
ئاسنگەرن هەر ئەلەو مەحاڵە