«شەو کە ڕۆیی لاس سوارەکانی ناردەوە باڵەک و بۆخۆی بەرەو چل پلەی عومانێ ڕۆیی»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  677 مشاهده
نەیما کە ڕەش ئەو شەوەی بەهانە
دەیکرد بەیانە شت بە یانە
لەو هەردە وەدەرنرا ڕەشی ڕووت
زەردێنەیی خورەتاو ئەنگووت
سپیێ نەیی پێشە تاوو خۆرە
گۆڕی بە سپی سیا و بۆرە
سەرکردەیی عێلی باڵەکانە
ڕووی کرد لە هەموو سوارەکانە
دەیگوت وەرن ئەی ڕەفیقەکانم
گوێ هەڵخەنە باس و پەندەکانم
من دەچمەوە بۆ شەڕی چەتانە
ئەو ڕۆکە ئەلەو کەل و کەژانە
دنیایە بە مامە ڕەش دەکەم تاڵ
بێ لاس وەڕێکەون بەرەو ماڵ
بۆ ماڵە تەواو بی دەمێنن
لەو خاکی گەورکدا مەمێنن
بێ لەشکرە من دەچم لە بۆ شەڕ
بە خوێنی لەش ئەو چەتەی دەکەم تەڕ
تا خەڵک بە من نەڵێ دووایە
چۆسەر چەتە بەو هەموو سوپایە
گەر لەو شەڕە شێرەدا نەکوژرام
بۆ ئێوە هەتا هەبم هەر ئاغام
ئەو لاسەیە گەر نەماوە بۆتان
دانێنەوە گەورە هەر لە خۆتان
گریان و سوارەکەی دەڕۆیێن
گوتیان کەوە چاوە نۆڕێ تۆیێن