«تاریفی خەزاڵی لە مامەڕەش کە لە چل پلەی عومانێدا یاغی بووە»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
575 مشاهده
بۆ چل پلە کێ دەچی و دوێری
دەدڕێ کە بچێتە وێ بە شێری
یاغی بووە مامە ڕەش لەوێدا
سەرکردەیی چل نەفەر تەریدە
فیلێ کە لە بەندەنانە یاغی
شێرێکە لە گەڕ گەڕەی دەشاخی
بێ ترسە لە ئەژدەها و دێوی
سەنگەر گرە ڕۆژی سەڕ لە کێوی
گەر بێت و لە دێو ڕوو بکا تاڵ
هەڵدێت و لە قافە ئەو دەدا ناڵ
ئەو جەردەیی کێو ڕەش مەکانە
وەک بەوری بەیانە لەو کەژانە
دەگرێتەوە ڕێ بە کاروانان
سەر پەنجە دەدا لە پاڵەوانان
لەو جێیە کە مامە ڕەش دیارە
بێ لاقە ئەوەی کەوا سوارە
سامی هەیە زۆر و قارەمانە
بێ باکە دڵی لە سەر شەڕانە
ڕوستەم کەوە ڕێکەوێ لەوێوە
بێ ڕەخشی دەکا بە شەڕ لە جێوە
ئەو دوڵە لە دەستی مامە ڕەشدا
عیفریتە ئەوا لە کێو و کەژدا
عاشیرەتی زۆرە پی نەوێران
هەڵنایە لە دەس پڵنگ و شێران
بەستوویە لە پشتە سەر سمێلێ
کەم کەس هەیە تێ بگا لە فێڵی
چەن ورزە دەکا ڕاو و ڕووتێ
ڕەشماوە بە ئێمە کەی دەسووتێ