«تانە و تەشەری کچ و ژنانی حەسوودی هۆبە لە چەپکەگوڵی لاسی»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  447 مشاهده
گوڵ چەپکەیی سەر کەژ و دیاری
ناربوویی کە لاس بۆ هەواری
ئەو کاتە لە کن خەزاڵە مابوون
گەش بوون و لە کووپە شووشەدا بوون
گوڵیان کە دەدی کچانی هۆبە
کردیانەوە لەو گوڵانە تۆبە
گوتیان کە ئەوانە کەی جوانن؟
کوا لاقی دەستی دڵبەرانن؟
شوانێ کە لە مەڕ بەجێ بمێنێ
لەوهانە هەزار دەسکە دێنێ
هەستاوە بەوەی ڕقی خەزاڵە
دەیکردەوە ئەو لە گوڵ سکاڵا