«داوای خەزاڵ لە لاسی بۆوەی خۆی بناسێنێ و بڵێ کوردە هەر خۆم بووم»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
647 مشاهده
لەو نێوە پەری دەهاتە کن لاس
دەیفەرموو ئەمن شتێ دەکەم باس
گوێ بگرە نە عاجز و نە گێژم
بۆ ئێوە وتێکی هەڵدەڕێژم
نازانێ خەڵک کە کوردە کێ بوو؟
دەمکردەوە بۆ ئەمن بەوی شوو؟
ئەم ماوە چ ئابڕوو لە کن وان
لێم گرژە هەمیشە ڕوویی خزمان
باسم دەکەن ئەو بە سەد زمانە
گەر کوشتە و عاشقی شوانە
کێ بێ کە بڵێ شوانە لاسە
چی داوە لە هەمزە ئەو هەباسە؟
بەوهانە وەهایە کوردە ڕۆیی
شەو بێژە بە وانە کوردە تۆیی