«لادانی لاس لەو لاوە و چاوکەوتنی بە پیرە پیاوێک کە گاجووتی بە بارەوە دەقۆڕێ مابوو»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  450 مشاهده
ئەو ڕۆیی هەتاکوو گەییە یەک پیر
گایێکی لە نێو قوڕا ببوو گیر
دەیکردەوە وا لە لاس قاوە
ئەو گایە ئەوا لە قوڕ چەقاوە
کومەگ بکە با دەری بهێنم
ئا هێندە لە لایی دا نەمێنم
هەر ئەوە دەمە لاس خۆیی کرد گشت
سۆرانی دەخستە سەر مل و پشت
دەستی کە گەیشتە گاو باری
وەک پەنجە بدا لە شووڵە داری
ئەو گایە زەلامە و گرانە
هەڵگرت و لە ویشکە رۆیی دانا
جا پیرە خەنی دەبوو لە شایی
وەک تۆز لەوێ دەکەوتە پایی
دەیگوت کە فریشتە بووی ئەتۆ بۆم
تا دەچمەوە گۆڕ نۆکەری تۆم
فەرموو بە من ئەو شتەی کە دەکرێ
ئەو پیرە بە کاری تۆوە دەمرێ
هەر چەندە کە بۆ وە ناشناسم
کارت کە بە من هەیە، هەیاسم
پەیدا بوو کە پیری ئاشنا بۆی
ئەو لاسە دەگەییە ئاوەتی خۆی