«ڕۆینەوەی لاس بەرەو باڵەکان»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 2 دقیقه  628 مشاهده
پاش ئەوهە کە سێلەکەی دەکرد کون
بەو کارە زراوی ڕۆیی دوژمن
سێ ڕۆژی کە پێ دەچوو ئیتر خان
ڕووی کرد لە تاووسی گەورکان
فەرموویی لە باڵەکا کە دوورم
بەوبۆنەوە بێ چراو نوورم
ویستی منە سەر لە وێ هەڵێنم
ئەو ئەرکەیە با بە جێ بهێنم
وا چاکە کە بچمە وێ بە نۆرە
چون مەزنم و کاری ئێمە زۆرە
ئەی دڵبەرە من درۆیە ناکەم
ئاواتی دڵم ئەتۆی هەتا هەم
سەندووتە گییان و دڵ بە کوڵمە
هەر ناڵە و شیوەنی بە کوڵمە
بەو حاڵەوە دەس لە تۆ کە بەردەم
دەک ڕووکەمە ئاوری جەهەندەم
ڕووی نا لە چیاو کێوەکانە
دەی دەینەوە چەن گوڵی جوانە
ڕەنگین و لە بارو تازە وەک بووک
ناسک بەدەن و شل و ڕەزا سووک
دوو دەسکی لە شا گوڵان هەڵقەند
بەیبوون و هەڵاڵەو گیا بەند
شللێرە و سوێسن و گەزیزە
مێلاق و کولۆکی خاو بیزا
هێنایی نموونە موویی دڵبەر
یەک باقە لە شەشپەڕی کەزی تەڕ
سافی کە نەبوو ئەلەو شوێنە
داوێکی لە چۆغەکەی دەرێنا
کە گوێی ئەلەو هەرایە ڕاگت
لاقی لە سەر ئەو خەیاڵە داگرت
فەرمووی ئەوە ئەحمەد و بوداغن
چونکینە لە لاس دڵ بە داغن
هاتوونەوە ئیرە ئەو لە لەشکر
لەو کێوە لە ئێمە بوونە ئاور
دەی بەستەوە پشتی خۆیی بە خوا
بەو غڵوە لە ڕوو نەچوو نە خەجڵا
دەیگوت کە پەنای لاسە یەزدان
سەد دانە بە بەرد یا بە گۆچان
لەو هانە دەکەم بە بێ گیانە
باکم نیە خۆ ئەلەو دزانە
هاتن کە بە دەستە کاروان بوو
پێشەنگی ئەوانە یەک جووان بوو
ڕووی کردەوە لەو جووانە لاوە
بە سڵاو شووانە وا دووارە
پرسی لە وەڵاغە کەو لە باری
هی کێیە، لە دێیە یا لە شاری؟