«وەڵامی لاس و داوایەک لە خەزاڵ»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
659 مشاهده
دەیگوت کە خەزاڵ، لەو کەژانە
ناژێم بە نردوێ لە نانە
توێشوویی ئەمن بزانە تۆ چن؟
بۆ ڕییە کە دوورە، دەستە ماچن
دەی دایەوە بەو لە گەردنی زەرد
چەن ماچ، لە لاسدا نەما دەرد
ماچی کە بە ناز و غەمزەدایە
نانێکی لە باغەڵی دەنایە
چل ڕۆژی ئەبەو قەرارە دانا
گەر بشتەوە باڵەک ئەو جوانە
پاش ئەو چلە هەر دەبێ نەبێ گیر
بڕوا لە چیا و دەشتە وەک تیر
ڕوو کاتەوە ماڵەکەی خەزاڵێ
نەگرێ گەزەگ ئەو پتر لە ماڵێ
سەر خۆش دەبوو وە گەر بە بۆیی
وەک بایی شەماڵ لاس ئەڕۆیی