«ڕاوێژی لاس و خەزاڵ دوای قسەی مەلا نەبی»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
658 مشاهده
ئەو جارە خەزاڵ چۆوە کن لاس
هەرچی هەبوو ڕاز بۆی دەکرد باس
دەیگوت چیە جارە لەو بەڵایە؟
پەیدا بکە زوو ئەتۆ دەوایە
سەر ڕێ بە بەڵایی تازە بگرە
چارەی بکە چاوەکەم بە فکرە
لاس ئەو دەمە هەر دەگەڵ گەلاوێژ
ئەو جوورەیی ئەو دەکرد بە ڕاوێژ
دەیگوت کە بەوانە تۆ بفەرموو
نەگرن بە خەزاڵە شۆڕە بێنوو
ئەو شۆخە بە یەک نەفەر دەکا شوو
ئەو هانە کە عاشقن دەبی زوو
مەرجێکی لە بەینی خۆ ببەستن
بەو مەرجەیە بینوو ڕابوەستن
سێڵێکی بهێنن ئەو لە مەفرەق
بەرگرتنە سەخت و مەحکەم و ڕەق
یەکدانە قولانجی مۆر ئەستوور
بێ دوور لە ئاور و لە تەندوور
ئەو ساجە لە نێو لباد بدروون
بە درێشەو و خاوک و بە سوژن
پەتکێکی لە موویی بزنە تێخەن
ئەو سێڵە وەداری سیپەکی خەن
لێی بچنەوە پێش ئەو جحێڵە
چەن تیر بە ڕق بدەن لە سێڵە
تێپەڕ بوو لە سێڵ تیری هەر کام
ماڵی وییە دڵبەری گوڵندام