«پێداگرتنی خەڵکی هۆبە لەسەر بەند کوتنی لاس»
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
654 مشاهده
گوتیانەوە خەڵکی هۆبە بە شوان
نۆرەی تووە زوو کە دەس بە بەندان
دەی فەرموو کە دەس بکەم بە بەیتان
دەدوێم لە خەزاڵ و بەرخە بە زمان
هەر باسی خەزاڵ من دەزانم
ڕۆژانە لە کێو و کەژ شوانم
زیاتر لەوە چی ئەمن بوێژم؟
کوردێکی فەقیر و گێژ و وێژم
گەر باسی پەری بکەم دەکوژرێم
چون عاشقی زۆر هەن لە سەر ڕێم