«پەسەندکردنی تەگبیری سەعدان بەگ لە لایەن لاسەوە»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  651 مشاهده
پاش ئەو وتە لاسی دڵ پەرێشان
دەیکرد پەسند بیری سەعدان
دەیگوت ئەوە ڕێگە چوونە بۆ یار
نەک ئەوهەیی گەر کرا هەوەڵ جار
ئەو جورە شت و مەکەی کە گوتمان
هێنایی لە خۆیی ئەو شەتکدان
ماڵاوەیی کرد هەر لە پیران
ڕوویی بە هەوایی بۆ گەورکان
دەی بڕیەوە چۆڵ وردە وردە
کر بوویە بە نێوی خۆیی کوردە