«خەزاڵ پاش شێوخواردن داوای لە مامە پیرە کرد بزنی بداتێ»

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  641 مشاهده
شەو سوورە کڵوکی باغی نەیبان
ئەو دوو نەفەرەی هەبوو کە مێهمان
بۆخۆی و بە نۆکەرانی تەنیا
مابۆوە لە ژووری مزڵەکەی دا
دڵ عاجز و پەرت بوو پەرێشان
دەنگی نەدەکرد تا خورا نان
ئەو جارە کە، گوڵ بەدەن هەڵستا
فەرموویی بە مامە پیرە ئێستا
دەنوی کە بە شەو لە ماڵە مەزنێ
دەبزانە لە سەرتە خاڵە بزنێ
ئەی مامە کە بزن و وا لە پێدا
بیدە و بنوو بێ سەدا لە جێدا