برینداربوونی خەزاڵ بە تیری ئەوینی لاس

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  611 مشاهده
ئەو شێخە ئەوەی کە پێ دەفەرموو
ئاور لە دڵی خەزاڵ بەربوو
واگەرم دڵ ئەو دەبوو بە عیشقی
نەشکاوە بە ئاوی چاو تەشقی
دەتواوە بە ئاوری ئەوینە
گێڕایی لە تاوی لاس شینە
ئەو توونی بوو چاوە بوو بە بێ ئاو
لەو خاکەیەدا نەبوو لەبەر چاو
کێ بێتوو بکا دەوایی دەردی
گەش کاتەوە وێنەکەی دەرەزدی
ئەو عاشق و یار بێ شووێنە
ئەو کارە چەتوون و دڵتەزێنە
بی داتەوە بۆ کوێ سرنجە؟
بۆ دێو و فریشتە یا درنجە؟
بۆ حۆری و ئادەم و پەریزاد
لەوهانە بە کامە دڵ بکا شاد؟
لەو کاتەوە هەرکەسی دەناسی
دەی پرسی لە باڵەک و لە لاسی
هیچ کەس نەبوو بێ ڕێبواری
کە بڵێتەوە بەو شوێنەواری
لەو بارەوە دڵ بە غەم دەماوە
ئەو مامزە کەوتە قڵفی داوە