داوای شاعیر لە مەیگێڕ بۆ دیتنەوەی مەنسووری
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
2 دقیقه
687 مشاهده
ساقی وەرە مەی کە خەمڕەوێنە
بۆ ئێمە ئەلەو دەمەی بهێنە
ئەو کوپڵە دابنێ لە سەر دەست
بیبەخشە بە من هەتا ببم مەست
قووتی دڵەکەم زەرەندی تاڵە
بۆ من بکە لەو مەیەی حەواڵە
گەر بێتو دڵ ئاوی وا بکا نۆش
دەروا خەمی ئەو کە بۆوە سەرخۆش
ئەو جارە کە ڕوو دەکەم لە ئێرانمکان
دەگرم لە کچ و ژنان سێران
گەر دیمەوە دڵبەری وەکوو مانگ
شادی منە، لێوە هەر دەکەم بانگ
گەشتێ بدە ساقی لەو زەمینە
مەنسووری گەڕیدە تۆ وەبینە
زیور کەدەبوو لە شۆڕە لاوە
بۆ خاکی مەلانەیی گەڕاوە
لێی پرسە بزانە گەر چلۆنە؟
دڵ شادە، بە کەیفە، یانە مۆنە؟
کاری چیە؟ چی دەکا؟ دەڵێ چی؟
دیوانەیی دڵ پەشێوو چەرچی
لەو باوەڕ و بیرەو خەیاڵی
کردوویە خەزاڵە شۆڕە حاڵی؟
ئەو وێنە کە پێیەتی لە لاوە
نیشانی کچی مەلایی داوە؟
لێی داوە لە سینگ و سەردڵی وی
تیرێکە لەو ئاسکەی نەدیوی
ئەو کیژە بە دەعیەو بە پۆزە
هەروا بەدەمارە ئەو لە هۆزە
یا بۆتە مەلێکی بێ پەڕو باڵ؟
شەیدایە لە دووی لاس حەوداڵ؟
پەروانەیە خۆ دەدا بە کوشتن؟
سەرگەرمە بە زار و لێو گەزتن؟
شەو ناڵە دەکا هەتا بەیانی؟
باسێکی لە بولبولی دەزانی؟
بولبول کە گەڕاوە شەو بە ناڵە
ئەسرین دەوەرێنێ ئەو خەزاڵە؟
دوچارە بە شینی ئەو ئەوینە؟
یا خۆ چ غەم و بەڵایی نینە؟