باسی گوندی مەلا نەبی
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
620 مشاهده
تاکەی بدوێم ئەمن لە شیرین؟
با گوندی مەلا نەبی بەڵەد بین
گوێ بگرە هەتا ئەوەی بکەم باس
گوندێ هەیە نێوەکەی سوێناسمکان
داود دەگەڵ نەبی لەوێ بوون
سەر هۆزی عەشیرەتی ئەوێ بوون
ئەو گوندە کە پشتەکەی چیایە
دێیەکە لە نێو گەورەک دایە
عاشیرەتی مامە ساڵ و غەیلان
هۆزی ڕەبەن ئەو گەلەی گەورەکان
چەن عێل لە سوورچی و زوراری
چەن تیرەییتر لە کوردەواری
سەرکردەیی وانە کانەبی بوو
ڕاوێژ و پرس کەبوو، بە وی بوو
چی کرد بوو لە مەڕ و شەک و لە بەختە
بۆ وی دەبراوە هەر بە مەختە