کەزی خەزاڵێ
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
662 مشاهده
دوو زولفی درێژی وەک قوولی ڕەش
وێستابوو لە دەوری ڕوومەتی گەش
لەو بەرزەوە نۆکەری ئەوی بوون
بەو ڕژدەوە بۆیە وا چەقی بوون
ڕەشماری سیایی ڕژد و لێژی
دەیگرتەوە بەژنەکەی درێژی
خۆیان کە فڕێ دەدا لە شانی
ئەو مارە بە شەڕ دەگەینە پانی
گەر لوول دەبۆوە وە سەر بەرەو ژوور
دەگراوە بە میسک گۆیی کافوور
بسکی کە گەڵایی ڕویی گوڵ بوو
ئەو تەپکەیی پڕ بەڵایی دڵ بوو
هەودایی لە داوی موویی خاوی
کێ بوو کەوە دەربچێ لە داوی؟
پڕ پێچ و بە ئاڵقە بوونە زنجیر
بۆ گرتنی نەوجوانە یا پیر