خوێندنەوەی دوعای چاوزار لەسەر ئەو کوڕە و هەروەها دوعا بۆ عاشقبوونی لە لایەن مامانەوە
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
752 مشاهده
مامانە ئەوەی کە دیی «یەکادووی»
دەیخوێند لەسەر سەر و دەم و ڕووی
نێوکی دەبڕی بە نێوی یاران
تا بشتەوە شاری زامداران
دەیگوت ڕەبی تۆ ڕۆڵە ئەویندار
بی، عیشق دڵت بکا بریندار
وا بێتەوە ژان ئەو برینە
تا ماوی بکەی شەوانە شینە
بگری بە ئەوینی دڵبەرێکی
تۆ بێنی برینی خەنجەرێکی
جا بۆیە بە عیشق بوو گرفتار
ئەو لاسە دەبوو لە موڵک بێزار
بەو عیشقەوە دەرپەڕی لە ماڵێ
خۆی کرد بە شوان بۆ خەزاڵێ