ئاگاداربوونی شێخ لە کوژرانی شێر بە دەست ئەحمەدئاغا

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  647 مشاهده
بۆ شێخ وەها خەبەر براوە
گەر شێرە لە بیشەدا کوژاوە
شەنگ ئەحمەدی باڵەکانە ماوە
لەو کیژەیی ئێوە بۆتە زاوا
نەسرینە لە چیمەنایە لە کنی
ئێستا کە کڵۆکی سوورە دەچنی
شێخ ئەو خەبەرەی کە بیست، دڵخۆش
بوو، ڕق لە دڵی کرا فەرامۆش
ڕووی کردەوە هەر لە باغ و بیشە
دەیبڕیەوە دڕکی غەم لە ڕیشە
دەیگرت لە باوەش ئەحمەدی لاو
دوو سەد جەلی ماچ ئەکرد لاچاو
دەیدی کەوە شێرە بەو برینە
دەیکرد لە خان ئافەرینە
ئەو جار کە مەی دەکرد نۆشە
بۆ شادی و بەزم تێ دەکۆشا
بۆ خۆی و بە ئەحمەد و بە نەسرین
لەو بیشەیی پڕ سەفا و ڕەنگین
هەرسێ بە قسە و کەنوو زەردە
هاتن بە کەژ و چیا و هەردە
گەر گەینەوە ماڵ بوو بە گۆوەند
یەک حەوتە زیاتر ئەو نەبوو بەند
ئەحمەد دەگەڵ ئەو گوڵەی گوڵستان
ڕووی کردوە گوندی ناو پردان
تا چوونەوە گۆڕ هەمدەمی بوو
ئەو لابەری دەرد و وەرهەمی بوو
هەردوو لە وەڵاتی باڵەکا بوون
تا ئەو دەمە گەر لە یەک جودا بوون