ئامۆژگاری دایکی

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  655 مشاهده
خاتوونە گوتی کە خۆ دەکەی بەد
ئەو شۆ کە بهێنی نێوی ئەحمەد
ئەی ئەی مەکە ڕۆڵە ئەو قسانە
ئەو کارەیە کەی لە تۆ جوانە؟
تۆ نیتە چەتیوە عەیب و شوورە
ئەو جارە لە مارفی ببوورە
دەی هەستە بڕۆ وەشەو نەماوە
زویر مەبە با بگەی بە زاوا
زاوا ئەوە چاوە نۆڕە ڕۆڵە
دەبچۆ وە دەکا بزانە بۆڵە
یاغی مەبە ئەو جوانە چاکە
بۆ مەنزڵی ئەو بڕۆوە ڕاکە
سەر کوڵمەیی تۆ کە وەک کڵۆکە
هەر مەیدەوە دەستی نێرەمووکە