پەرێشان بوونی نەسرین لەو وەزعە

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  618 مشاهده
نەسرینە کە ئەحمەدی وەها دیی
ئەو خۆیی بە بێکەس و نەوا دیی
باری خەمی نیشتبوو لە لێوی
ڕۆژانە بەری دەنا لە کێوی
ئەو وێنەیی هەوری خاکەلێوە
دڵپڕ، لە کوڵ، هەر قوڕی دەپێوا
کۆبووە لە شانی ئەو غەم دەرد
ڕوخسارە جوانەکەی ببوو زەرد
بوو ویشک وەکوو گیایی بێ ئاو
جەرگ و دڵی پڕ زوخاو کێماو
دانیشت بە زەردیی و زەبوونی
ئاور بوو هەناسە، بۆ دەروونی
فەرموویی کە چونکە بەرخوێنم
نەڕژاوە لە باڵەکا خوێنم
دەیکرد هەمیشە ئەو خەیاڵە
دڵ پڕ لە هەناسە و لە ناڵە
وابوو بە خیاڵی تازەبووکە
ئەو ئەحمەدە شەنگە نێرەمووکە
گەر مەیل و هەوایی ئەو لەلا با
ساڵێکی لە بۆ دەبوو وەها با؟
لەو پیشەیی بیروڕاو پەرچی
بێچارە نەبوو سەری کە دەرچی