باسی ڕفێندرانی بەیبوونی بە دەست شێخی عارەبان
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
781 مشاهده
شۆڤارەکە دارەکەی لە عەرزی
دا، بەندی دڵی ڕەشی دەلەرزی
ترسا کە ببێ بەتاڵ فکری
بڕوخێ کەڵەکی درۆ و مەکری
پەردەی لە حەیا و شەرم لابرد
تاڵووکەیی زۆری لەو ژنەی کرد
دەیدایەوە دەنگی تازە بووکە
ئەو کارەیە جێبەجێ کە زووکە
بەو جۆرە کە لەو ژنەی دەکرد گاز
بەیبوون بە چەندە لەنجە وناز
چۆ پێش و دڵی لەوەی نەڕەنجا
وێی دایەوە دارەکەی بە پەنجە
خونچیلەیی نەرم و نۆڵ و ناسک
کردی کە بڵند بۆیی باسک
شاڵاوی لە بۆ دەبرد تەڕدەست
جومگەی بەدەسی دەگرت سەرمەست
کێشایی، حەواییدا بە پیلی
دەیبرد بە پاشکۆ بە دیلی
ڕووی کردە کەژ ئەو پڵنگە هارە
ئەسپی دەفڕاند وەک کۆلارە