ئامۆژگاریی عاشقان بۆ فیدابوون لە ڕێی دڵداردا
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
763 مشاهده
کە گیانی بە دولبەری نەبەخشی
هەر وەک یەکە ئادەمی و وەحشی
سەربارە لەبۆ لەشی ئەتۆ سەر
گەر نەیخەیە خۆڵی دەرکی دولبەر
سوڵتانی عیشق کە بێتە پێشی
ڕیشەی دڵی عاشقی دەکێشی
ژینێ کە بێ مەزەی ئەوینە
هەر مردنە، بۆ دەڵێی کە ژینە؟