وەڵامی کابرا

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  597 مشاهده
دەیگوت کە بزانە ئەوهە خانە
سەرهۆزە لە خانی عارەبانە
ئەو خاوەنی دێ و دەوڵەمەندە
ئاغایەکە مەند و مەرد و ڕەندە
هەر ساڵە لە هەووەڵی بەهارێ
ئەو، ڕوو لە چیایە بۆ شکارێ
لە چڕ و لە کەژ و چیایی حەستەم
دنیایە دەباتە سەر بە بێ غەم
فەرموو وەرە بۆ کنی مەترسە
هەرچی هەیە تۆ لەوی بپرسە
ئاغایە بە قودرەته و بە هێزە
میوانه لە لایی ئەو بەڕێزە
ئێستاکە وەئێرەکانە کەوتووی
ساتێ بحەسێوە تۆ کە ماندووی