چاوپێکەوتنی شێخی عارەبان
از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
1 دقیقه
746 مشاهده
شەنگ ئەحمەدی شوویی شۆڕە بەیبوون
لەو گۆڕەیی پڕ گیا و بەیتوون
غولێکی بەدیدە دی چەمووشێ
دێوەزمە و ڕوو دزێو و ڕووشێ
بە ڕواڵەتە ئەهوەن و زمان چەور
دڵپیس لە ژووردا وەکوو بەور
وێستابوو بە چەندە سام و جەوهەر
وەک دێوە قسەی دەگوت بە نۆکەر
فەرمانی بەوانە گەر دەداوە
دەکشانەوە ئەو لە بۆ دواوە
سەرپاکی دەلەرزی و دەچڕژا
فەرموو لە دەمی ئەوانە دەڕژا
کردبوویی لەبەر کەوایی شۆڕە
دەیکرد لە عاسمانه، مۆڕە
بە گوڵینگی حەگاڵە و بە فێسی
دەینۆڕی لە نۆکەری بەخێسی
زانی کەوە بۆ ئەوانە خانە
سەیران کەرە لەو کەژ و تەلانە
هەڵوردووە مەنزڵی لەوێیە
چۆن خێوەت و بارەگایی پێیە