وەڵامی ئەحمەد ئاغا بۆ مامی

از کتاب:
لاس و خەزاڵ (فیدایی)
اثر:
ملا کریم فیدایی (1928-1993)
 1 دقیقه  722 مشاهده
ئەو لاوە بە خانی گوندی وەندێ
فەرمووی کە دەکەم قبوڵ پەندێ
ئەو پەندەیی تۆ تەڵایی سەرمە
بۆ ئەو سەفەرەی کەوا لە بەرمە
من بۆ چمە مامە نۆکەری زۆر؟
هەمبێ کەوە شیرە یا نە ساتۆر
گەر تیروکەوان هەڵگرم من
خۆ ئاورێ بەردەدەم لە دوژمن
بۆ من یەکە ئاوەدانی و کێو
یەکسانە لە کن مە ڕێوی و دێو
من شێرە بە شیر دادەبێژم
بەو تیرە خوێنی ئەو دەڕێژم